نیگار عنایه‌تی:ئێمه سۆزێکمان داوه ئه‌گه‌ر مانگرتنه‌که‌مان به"شه‌هاده‌ت" یش کۆتایی پێ بێت به‌رده‌وام دهبینکۆمهڵێک له چالاکانی کورد بۆ نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له شاری ستراسبۆرگ- فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌یان له خواردن بۆ بێزاری ده‌ربڕینیان به‌رامبه‌ر به‌و پێشیلکاریانه‌ی که به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد ئه‌نجام ده‌درێت له‌و وڵاتانه‌ی به‌سه‌ر دا دابه‌شکراوون به تاێبه‌تی تورکیا و ئێران. خانم نیگار عنایه‌تی چالاکی مافه‌کانی ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه له رۆژی 14 همینداێن و هێدی هێدی له باری ته‌ندروستیه‌وه هه‌ندێک قورسایی ده‌که‌وێته سه‌رمان و رۆژی سێشه‌ممه دکتۆر هاتوه و ئازمایهشێکی گشتی کرد، هه‌مویان کێشیان هاتوه‌ته خواره‌وه له نێوان 4 – 9 کیلۆ ، هه‌ندێک فیشاری خوێنیان هاتوه‌ته خواره‌وه و هه‌ندێکی تریش چوه‌ته سه‌ره‌وه وه هه‌ندێکیش پله‌ێ شهکهریان چوه‌ته سه‌روه و هه‌ندێکیش هاتوه‌ته خواره‌وه، واته باری ته‌ندروستیان له ره‌وشێکدایه که هێدی هێدی به‌ره‌و به‌ددتر ده‌چێت، به‌ڵام ئێمه هه‌ر سورین له‌سه‌ر چالاکیه‌کانمان.
|