دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
پارچە شیعری ژمارە ٩٠
سکاڵا
|
ڕووڕەشی دەرگای خوداوەندم لەبەر نەفسی خەبیس
سەیری ئامالی گڵاوم کەن دەگەڵ ئاکاری پیس (هیچکام لە چاپەکان دەست نیشانی ڕێکەوتی گوترانی شیعرەکەیان نەکردووە) لاپەڕە ٩٦ ی چاپی جەعفەر و ٧٨ ی چاپی ئەنیسی. [1] . چاپی ئەنیسی: ژییانی
______________________________________
چاپی جەعفەر عینوانی شیعرەکەی لە واتای گشتیی شیعرەکە وەرگرتووە کە سکاڵایە لە دەست دنیای تێپەڕ و ژیانی ماددی و فەفسی فریودەری مرۆڤ. بەڵام عینوان لە چاپی ئەنیسیدا 'دونیای گڵاو'ە و ئەویش لە عیبارەی 'دونیا خۆی گڵاوە' ی فەردی سێهەمی شیعرەکە وەرگیراوە. شیعرەکە، ئاوێنەیەکی باڵانوێنی سۆفیایەتی سەردەمی ئێمەیە کۆمەڵگای کوردەواری کە ئێستاش بە ڕبەی سەدەکانی ناوەڕاستی سۆفیان و چلەنشینانی دەپێون، بانگەشە بۆ تەرکی جیفەی دونیا دەکەن، ژیانی سەر زەوی بە گڵاو و پیس دەزانن و لەئەنجامدا مردنی خۆیان بە ئاوات دەخوازن (دەک بەڵای لێدا ژیانی وا...) ژیانێک، کە بە بۆچوونی ئەوان، تەنیا نەفسی ئەممارە خوازیاریەتی و عارف و سۆفیی ڕاستەقینە بە لەعنەتی دەکەن. سەید کامیل یەک لەو عارفانەی سەردەمی ئێمەیە. شیعرەکە، وەک زۆرێکی دیکە لە شیعرەکانی ئاوات، پڕە لە ڕەشبینی بە نیسبەت جیهان و ژیانەوە. پەیامی ناو شیعرەکە بریتییە لە بێ بایەخ بوونی ژیانی سەر ڕووی زەوی و پیس بوونی ئارەزووی دڵ و گڵاوبوونی خۆشییەکانی ژیانی ئەم دنیایە و بە ئاوات خواستنی مەرگ بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ ئەسڵ واتە زاتی خودا لە بەهەشتی وەعدەپێدراوی ئیمانداراندا. ئەو هەڵوێست گرتنە لە نێو عاریفان و سۆفییاندا دیاردەیەکی تازە نییە و لە هەموو مێژووی سۆفیایەتیدا بە زمان و شێوازی جیاواز دەبینرێت. ئەوەی وا لە ناو بەشێک لە خاوەن بیراندا باوە، ئەوەیە کە بنەماکانی سۆفیایەتی دەگەڕێننەوە سەر ئایینی ئیسلام بەڵام ئەگەری وەرگرتنی چەمکەکە لە فەیلەسوفانی یۆنان و تەنانەت ئەگەری ئەوەی مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ ئایینی کۆنی میترایی پێش سەرهەڵدانی زەردەشتایەتیش، هەمیشە جێگەی سەرنج بووە. ئیمامیش کە لە بنەماڵەیەکی شێخایەتیدا گەورەبووە و باوک و برا و مامی شێخی تەریقەت بوون، دەبێ ئەو باوەڕەی لەوان وەرگرتبێت و لەشیعرەکانیدا دەری خستبێتن. ئەوەی کە جێگەی سەرنجە ئەوەیە ئیمامی ئەو باوەڕە سۆفییایەتییەی تەنیا بە شیعر و بە قسە دەرنەبڕیوە و گۆشەنشینی و دەروێشی و تاڕادەیەکیش هەژارییەکەی، لەگەڵ ئەو باوەڕەدا یەکیان گرتۆتەوە و هەردوو دیاردە، ڕەنگدەرەوەی یەکتر بوون. دیارە لەو پەیوەندییەدا ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات: کاتێ بە گوێرەی شیعرەکە، شاعیر بڕیار دەدات لەوە بەولاوە خواردنی نانی ڕەق بێت و و بەرگ و پۆشاکی تەلیس، ئەی بۆچی مڵک و ماڵی قاقڵاوا یان گەردیگلانی خۆی دەپارێزێت و نایانبەخشێت- وەک چۆن عەتتاری نیشابووری دەستی لە دووکانی عەتتارییەکەی خۆی هەڵگرت؟ من خۆم لەگەڵ ئەو بۆچوونە توندوتیژە نیم و بە شارەزاییەکی کەم کە لە ژیانی شاعیرم هەیە دەزانم لە ماوەی ژیانیدا وەک خوردە مالکێک تا کۆتایی تەمەن بە داهاتێکی کەمەوە ژیا و بەشێک لە داهاتی خۆی سەرفی خەباتی سیاسی و بەشێکی دیکەی سەرفی میوانداریی دۆستان و ناسیاوانی خۆی کرد. دیارە ئەوانە تایبەتمەندیی تاکەکەسیی شاعیرن و هیچکامیان ناتوانن پاساوێک بن بۆ ئەو ڕاستییەی کە ئاوات خوردەمالکێکی خاوەن ڕەعیەت بوو و وەک زۆر مرۆڤی دیکە لە ناتەباییەکی هەمیشەییدا ژیانی بردە سەر، ناتەبایی نێوان باوەڕ و کردەوەی ڕۆژانە. سکاڵا لە دەست نەفسی ئەممارە واتە نەفسی فریودەری مرۆڤ، لە نێو عاریفان و موتەسەووفیندا یەک لە ئاساییترین چەمکەکانە و شاعیرانی موسوڵمان لێرە ولەوێ بە شێوەی جیاجیا نەفسی ئەممارەیان بە لەعنەت کردووە. مەحوی دەڵێ:
"ئەمینی شێتییە مەحوی لە مەکری نەفسی ئەممارە نەفسی ئەممارە: نەفسی مرۆڤ کە فریودەرە و فەرمانی زۆری بەسەردا دەدات؛ بە تەعبیری سۆفیان کاتێکە وا مەنییەت و خۆخۆشەویستی بەسەر کەسێکدا زاڵ بێت و هەوای نەفس و ژیانی سەر ڕووی زەوی ببنبە هۆکار بۆئەوەی خودا و قیامەتی لەبیر بچنەوە. شیعرەکە جگە لەو بابەتە گشتییەی وا باسم کرد، وشە و تەعبیرێکی ئەستەمی تێدا نییە. نەجیس: گڵاو تەلیس، گۆنی خەسیس، ڕەزیل بەحری عەرووزیی شیعرەکە، رمل مثمن محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |