نه‌خشه‌ی سیاسی و دیمۆگرافیکی موکریانی کوردستان
هه‌موو لایه‌ک ئاگادار ده‌که‌ین که نه‌خشه‌ی سیاسی و دیمۆگرافیکی موکریانی کوردستان سه‌ره‌تای ساڵی 2008 چاپ و بڵاو کرایه‌وه. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی خستۆته سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خشه‌که و به ئاسانی و به ئاشکرا کوردستانیی ناتوانێ له بازاڕ دابینی بکات، به باشمان زانی که ئه‌م نه‌خشه‌یه له سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت و له ماڵپه‌ڕێکی گونجاو‌دا بڵاو بکرێته‌وه، هه‌ر بۆیه نه‌خشه‌ی سیاسی و دیموگرافی موکریان پێشکه‌ش به ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات – بۆکان کرا هه‌تا له‌و که‌ناڵه‌وه بگاته ده‌ستی خوێنه‌ران.
شایانی باسه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ک بتوانن به باشترین شێوه که‌ڵکی لێوه‌ربگرن و به ئاسانی له ماڵپه‌ڕه‌که‌وه وه‌ریبگرن، هێندێک له کوالیته‌ی نه‌خشه‌که که‌مکراوه‌ته‌وه..
سوپاس بۆ ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات – بۆکان که ئه‌م ئه‌رکه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.
ده‌توانن ره‌خنه و پێشنیاره‌کانتان بۆ ئه‌م ئیمه‌یله ره‌وانه بکه‌ن:
سوله‌یمان چوکه‌ڵی
نه‌خشه‌ی سیاسی و دیمۆگرافیکی موکریانی کوردستان
